ئاشکرابوو ئەو زەیتەی لە بازاڕە لە پاشماوەی نەوت دروست دەکرێ


 


پڕۆفیسۆرێكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین: به‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ركه‌وت به‌شێكی ئەو زەیتەی دێتە كوردستان هەمووی مۆم و كریستاڵە

”بەشی زۆری ئەو زەیتە لە پاشماوەكانی نەوت دروست دەكرێت
لە توێژینەوەیەكی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان، كە بۆ هەشت جۆر زەیتی رووەكی كراوە، دەركەوتووە، پێنج دانەیان مۆم و كرێستاڵە، لە پاشماوەی نەوت دروست كراوە و بۆ خواردن ناشێت.

د. رابەر فەتاح، پرۆفیسۆری یاریدەدەرە، لە بەشی بەروبوومی كێڵگەی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین، ئاماژە بەوە دەدات، كە بەر لە دوو ساڵ، توێژینەوەیەكیان بۆ هەشت جۆر زەیت لە كوردستان ئەنجام داوە، كە ئایا ئەو زەیتانەی لە مۆڵ و مارکێتەکان هەن هەموویان گونجاون بۆ بەکارهێنان و ئامادەکردنی خواردن و خۆراک، دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە نەخێر، نەک هەر گونجاونین، بەڵکوو بەشێکیان یەکجار ترسناک و زیانبەخشن، هەر ئەوەش هۆکارە بۆ دەیان جۆر لە نەخۆشی، بەتایبەت؛ دڵ، جەڵتە، سەرئێشە و چەندینی تر“.

ئەو پسپۆڕە، ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە لە ڕێگەی تاقیکردنەوەیەک هەشت سەرچاوەی جیاواز لە زەیتی رووەکی بەکارهێناوە، کە بریتی بوون لە زەیتی زەیتونی خۆماڵی، زەیتی زەیتوونی هاوردەکراو، لەگەڵ شەش سەرچاوەی تری هاوردەکراو، بەڵام بەم تاقیكردنەوەیە، ئەوە سەلمێندرا پێنچ لەم زەیتانە، گوایە سەرچاوەکەیان گوڵەبەڕۆژەیە، بەڵام ”دەرچوون مۆم و كریستاڵ بوون، هەمووشیان لە وڵاتێكی دراوسێوە هاوردە كراوە“.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ، جەخت لەوە دەكاتەوە، كە لەو توێژینەوەیە، دەركەوت جگە لە سێ دانەیان، ئەوانی دیكە بۆ خواردن ناشێن، چونكە مۆمن و ناتوێنەوە، دەڵێت: ”بەتایبەت كە لەگەڵ خوێن تێكەڵ دەبن و خوێنیش كۆمەڵێك پێكهاتەی كیمیایی تێدایە، ئەوانەش ناتوێنەوە، دەبێ چی روو بدا، دەبێتە هۆكاری گیرانی دەمارەكان، جەڵتەی دڵ و دەماغ، هۆكارەكەش ئەو زەیتەیە، كە لە زۆربەیان رووەكی نین و لە پێكهاتە نەوتییەكان دروست دەكرێن“.

د. رابەر، مكوڕە لەوەی دەبێت هاووڵاتییان لەو زەیتانە دروو بكەونەوە و بەكاری نەهێنن، لەبەر ئەوەی 100% ماددەی كیمیایین و لە پاشماوەكانی نەوت دروست بوون، ”كەواتە بەكارهێنانی كاره‌ساتە، لەجیاتی ئەوە هەوڵ بدرێت، لەو وڵاتانە زەیت هاوردە بكرێت، كە جێگەی متمانەن، وەك وڵاتی مالیزیا و ئەندەنووسیا، چونكە ئەو وڵاتانە بێ شوومار سەرچاوەی رووەكیان هەیە كە زەیتی لێ دروست بكەن، كە بە خورمای زەیتی بەناوبانگە و پەنا ناباتە بەر شتێكی دیكە“.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال