زکری موسا:بەکارهاتنی زمانی زبر و جنێوفرۆشی بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەداخەوە هەر لە برەوی بەردەوامە.


 

زمانی زبر و نەمانی متمانە

بەکارهاتنی زمانی زبر و جنێوفرۆشی بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەداخەوە هەر لە برەوی بەردەوامە.

کاریگەرییە کولتوورییەکانی بەکارهاتنی ئەم زمانە دژەکولتوورییە کارەساتبارن.

ڕۆژانە سەتانهەزار منداڵ و مێردمنداڵی کورد ئەم زمانە نزمە دەبینن و لێی فێری ڕق و ئاستنزمی دەبن.

بە داخەوە هەر لە سەرەتاوە بەشێک لە سیاسییەکان لە پشتەوەی ئەم بێ بەهاکردنە بوونە.

ئەمە دەرئەنجامێکی تریشی دەبێت. ئەویش بێ بەهابوون و خاڵیبوونی سیاسەتە لە ئیسلاح و چاکەخوازی و بەرژەوەندیی گشتی.

ئاخر سیاسەت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کاروباری گشتی هەیە و ئەرکی بریتییە لە ڕێکخستنی ژیانی دەستەجەمعیی کۆمەڵگا، نەک تێکدانی ژیانی گشتی و کولتوور.

جنێو و زمانی زبر زەڕبە لە فەرهەنگی پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنیش دەدا کە سەتان ساڵە گەلی کوردستان شانازی پێوە دەکات.

زمانی زبر و نووسینی بێ بەها متمانەی نێوان تاکەکانیش ناهێڵێ و پەیوەندییەکان بێڕۆح و ساختە دەکات.

زیانەکانی زبرنووسی و جنێوفرۆشی لە هەژمار نایەن. دەبێ خۆمان لەسەر ئەوە ڕابێنین زبر نەنووسین و نووسینی زبریش نەخوێنینەوە.

دەبێ هەموومان یارمەتیی یەکتر بدەین بۆ ئەوەی کەرامەت بۆ وشە و دەق و دەنگ و زمان بگەڕێتەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال