شەر لە نێوان تاڵیبان و ئێران روویدا کوژراو برینداریش لەناو سوپای پاسدارانی ئیراندا هەیە


 

شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی تاڵیبان و هێزەكانی حكومەتی ئێران سەریهەڵدا و زیانەكانی شەڕەكە نەزانراون و میدیای ئێرانی باسی ناكات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی “هەرات نیوز”ی ئەفغانی،  کەمێک پێش ئێستا لەسەر سنوورەكانی نێوان ئەفغانستان و ئێران شەڕ لەنێوان چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان و هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێراندا ڕوویداوە.

تا ئێستا زیانە گیانییەكانی شەڕەكە نەزانراون و میدیای ئێرانی هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە ئاشكرانەكردووە و ڕووننییە لە كام بەشەی سنوورە هاوبەشەكەی هەردوو وڵاتەكە كە درێژییەكەی 945 كیلۆمەترە، پێكدادانەكە ڕوویداوە.

پێشتر و دوای كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە لە ساڵی ڕابردوودا، چەند جارێك پێكدادان لەنێوان چەكدارانی ئەو بزوتنەوەیە و هێزەكانی سەر سنووری ئێراندا ڕوویداوە و لە پێكدادانێكیاندا سێ سەربازی ئێرانی كوژران.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال