دۆخی سلێمانی باش نییە و ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت كە پایتەختی رۆشنبیری بووەتە جێگەی كەڵەكەبوونی خۆڵ و پاشماوە و شكستی كەرتی تەندروستی، ئەو زەلیلبوونەی هەیە لە ئەنجامی باڵادەستیی هێزێكی وەك یەكێتییە لە سنوورەكە كە دەستی بەسەر هەموو شتێكدا گرتووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 10ی نیسانی 2022، رێبوار بابكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، پایتەختی رۆشنبیری بووەتە جێگەی زبڵ و خۆڵ و خاشاك، ئەمەیش لە ئەنجامی ئەو دۆخەیە كە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، وەك هێزی دەسەڵاتداری سنوورەكە دروستی كردووە، ئەمە وا دەكات لە هەڵبژاردنی داهاتوو، خەڵكی سلێمانی دەنگ بە لایەنەكانی تری سنوورەكە بدەن.
داهاتی سلێمانی گوازراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتیی یەكێتی
هەروەها گوتی، ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت كاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی هاووڵاتییان دەبێت، وا لە خەڵك دەكات لە هەڵبژاردن یەكێتی سزا بدرێت، بۆیە یەكێتی ناتوانێت جارێكی تر لە هەڵبژاردن باڵادەستیی خۆی بنوێنێت، ئێستە خەڵكی سنوورەكە بوونەتە قوربانی دەستی یەكێتی و كارەكانی كە نەهامەتییەكی زۆری تووشی خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە كردووە.
ـــــــــــــــــــــــــــ
ووشە
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان روونی كردەوە، داهاتی سلێمانی گوازراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتیی یەكێتی، لەوكاتەی ئەو هەموو كێشە لە سنوورەكە هەیە و هەموو كەرتەكان راگیراون، ئەمانە هەمووی لە ئەنجامی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی ئەو حزبەیە، كە خۆی وەك هێزی دەسەڵاتداری سلێمانی دەزانێت، بۆیە هۆكاری خراپیی كەرتی تەندروستی و هەموو كەرتەكانی تر یەكێتییە.