رووسیا: هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا له‌ كیێڤ


 

سوپای رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا له‌ كیێڤ ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاره‌كانی رووسیا به‌رده‌وام بن.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئیگۆر کوناشینکوف رایگه‌یاند، هه‌وڵ و هێرشه‌كانی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر خاكی رووسیا ده‌بینین، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌ به‌رده‌وام بن سوپای رووسیا بۆردوومانی بنكه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا ده‌كات له‌ كیێڤ.

کوناشینکوف گوتی: "تا ئێستا خۆمان له‌مجۆره‌ هیرشانه‌ پاراستووه‌".

ماوه‌یه‌كه‌ ئۆكرانییه‌كان به‌ درۆن، مووشه‌ك و كۆپته‌ر هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربازییه‌كانی رووسیا، كه‌ بووه‌ته‌ نیگه‌رانبوونی مۆسكۆ.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال