شه‌وی رابردوو له ئابادان خۆپێشاندانێكی گه‌وره له دژی حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵك دروشمی توندیان له دژی رژێمی ئێران دا.
خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئابادان دوو رۆژ دوای ئه‌وه دێت كه باڵه‌خانه‌یه‌كی 10 نهۆمی له شاره‌كه‌دا داڕما، به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س مردن و ده‌یانی تر بریندار بوون و هێشتا ده‌یان كه‌سیش له ژێر دار و په‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌دا ماون، حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه ده‌ریان بهێنێت.
تووڕه‌بوونی خه‌ڵك له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه باڵه‌خانه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردی بیناسازی دروست نه‌كرابوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه و پێش ئه‌وه‌ی ته‌واو بكرێت، خراوه‌ته خزمه‌تی گشتییه‌وه.
خه‌ڵكی تووڕه‌ی ئابادان هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می رووداوه‌كه، هێرشیان كرده سه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ردبارانیان كرد. شه‌وی رابردووش خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان رێكخست.
زۆربه‌ی دروشمه‌كان له دژی رژێمی ئێران بوون
زۆربه‌ی دروشمه‌كان له دژی رژێمی ئێران بوون، ''ئێمه هه‌ڵه‌مان كرد كه شۆڕشمان كرد''. ''ئه‌مه‌ریكا دوژمن نییه، دوژمنی ئێمه لێره‌یه''. ''ئابادان راپه‌ڕه، براكانت كوژراون.''، ''مه‌ترسن مه‌ترسن، ئێمه هه‌موو پێكه‌وه‌ین.'' به‌شێكن له‌و دروشمانه‌ی گوتران.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، تووڕه‌یی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه زیاتر بووه كه حكوومه‌ت به فه‌رمی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حوسێن عه‌بدولباقی خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كه یه‌كێكه له قوربانییان و ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده شێواوه ته‌نیا براكانی ناسیویانه‌ته‌وه، خه‌ڵك گومانیان هه‌یه ئه‌مه سیناریۆی حكوومه‌ت بێت و خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كه زیندوو بێت.
كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه بڵاو كراونه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خه‌ن خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كه، ئه‌و رۆژه له باڵه‌خانه‌كه نه‌بووه و چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو له ژێر هه‌ڕه‌شه و گوشاردا فه‌رمانی ئه‌وه‌یان به پزیشكی دادی ده‌ركردووه، ته‌رمه‌كه حوسێن عه‌بدولباقی بێت.