وەزیری کارەبا بووە وەزیری سامانە سروشتییەکانیش بە وەکالەت


 دوای ئەوەی وەزیری سامانە سروشتیەکان دەستی لەکار کێشایەوە و قبووڵ کرا. بە فەرمانی سەرۆکوەزیران، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا، بە وەکالەت بووە وەزیری سامانە سروشتیەکانیش.

پەیامی کەمال محەممەد

سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی بە من بەخشیوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بەڕێوە ببەم.

هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە بە پێی توانا و ئەو پەری دڵسۆزییەوە، ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیە بەڕێوە ببەم و لە ئاست ئەم متمانەی سەرۆک وەزیران دا بم و، لە خزمەتی هاوڵاتیانی کوردستاندا دەبین و، لە هیچ هەوڵ و کۆششێک بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان درێغی ناکەین.

کەمال محەمەد ساڵح

وەزیری كارەبا

2022/5/26

أحدث أقدم

نموذج الاتصال