سەرۆک بارزانی:کاتێک مام جەلال لە سوریا گەڕایەوە چومە پێشوازی ئەو بە غار و ڕاکردن بۆلام هات

 



له‌ به‌شی‌ نۆیه‌می‌، كتێبی‌ بارزانی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازی‌ كورد، سه‌رۆك بارزانی‌ باسی‌ پرسێكی‌ گرنگی‌ كردووه‌ به‌تایبه‌ت قۆناغی‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كه‌می‌ كوردستان و دامه‌زراندنی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم.

له‌ لاپه‌ڕه‌ 201ی‌ كتێبه‌كه‌دا، سه‌رۆك نووسیویه‌تی‌" سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ئازاری‌ 1993، مام جه‌لال سه‌ردانی‌ سووریای‌ كرد. له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دیمه‌شق چاوی‌  به‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه‌وت، دوای‌ دیداره‌كه‌یان برووسكه‌یه‌كی‌ بۆ ناردم به‌م ناوه‌ڕۆكه‌، ئۆجه‌لان رازییه‌ به‌، چاره‌سه‌ری‌ ئاشیانه‌ له‌گه‌ڵ توركیا، پشتگیری‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا مام جه‌لالیان هان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئۆجه‌لان رازی‌ بكات به‌ چاره‌سه‌ری‌ ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ توركیا".

دیاربوو له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سووریا وه‌ك پێویست بایه‌خ به‌ مام جه‌لال نه‌درا

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ‌، كاتێك له‌م باره‌یه‌وه‌ پرسیاری‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان كرد، له‌ وه‌ڵامدا گوتیان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، زۆرمان پێ ناخۆش بوو كه‌ مام جه‌لال ئۆجه‌لانی‌ بینیوه‌ و ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ و دژی‌ سیاسه‌تی‌ ئێمه‌یه‌. له‌ برووسكه‌یه‌كی‌ دیكه‌دا مام جه‌لال پێی‌ راگه‌یاندم كه‌ سووریا زۆر دژی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتمانی‌ عێراقه‌ و هه‌وڵێكی‌ ته‌واو ده‌دات به‌ مه‌به‌ستی‌ دوستكردنی‌ كێشه‌  له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا، بڕیاره‌ خه‌دام ئه‌نجوومه‌ن و پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بانگێشت كاته‌ سووریا، ئێمه‌ش بانگێشته‌كه‌مان ره‌ت كرده‌وه‌، چونكه‌ مه‌به‌ست لاوازكردنی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتمانیی عێراق بوو. به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ بۆمان هاتبوون، سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم رازی‌ نه‌بوو بانگێشت نامه‌كه‌ی‌ سووریا په‌سه‌ند بكات و رازیش نه‌بوو دژی‌ كۆنگره‌ كارێك بكات. 

دوای‌ ته‌واو بوونی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ له‌ سووریا، مام جه‌لال سه‌ردانی‌ كوێتی‌ كرد و داوای‌ كرد كه‌ دڵشاد بارزانی‌ له‌گه‌ڵی‌ بچێت، له‌ كوێت چاوی‌ به‌ ئه‌میر و به‌رپرسانی‌ كوێت كه‌وت. دیاربوو له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سووریا وه‌ك پێویست بایه‌خ به‌ مام جه‌لال نه‌درا و چاوی‌ به‌ ئه‌سه‌د نه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ له‌ كوێت و سه‌ردانی‌ بۆ سووریا چاوی‌ به‌ ئه‌سه‌د كه‌وتبوو. له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ پێشوازی‌ چوومه‌ گه‌رووی‌ میراوا له‌ باكووری‌ شه‌قڵاوه‌. بینیم سه‌یاره‌كه‌ی‌ له‌ دووره‌وه‌ وه‌ستا و مام جه‌لال به‌غار و راكردن به‌ره‌وڕووم هات زۆر خۆشحاڵ بوو به‌ بینینم و پێی‌ گوتم، نه‌ده‌بوو ئه‌رك بكێشیت و بێیته‌ ئێره‌، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ جه‌میل بایك "جومعه‌" له‌گه‌ڵ مام جه‌لال له‌ناو سه‌یاره‌كه‌دا بووه‌ و له‌ سووریاوه‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ هێنابووی‌" سه‌رۆك له‌ به‌شی‌ كۆتایی ئه‌و باسه‌دا وای‌ نووسیوه‌


أحدث أقدم

نموذج الاتصال