سەربەست لەزگین : یەکێتی کات دەکوژێت


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یەکێتی کات دەکوژێت و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ناکات.

سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، دەکرێت لە رێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوە بکرێت و پێویستە یەکێتی بەخۆیدا بچێتەوە و پرسەکان بە گرنگ وەربگرێت، چونکە بەرپرسیارێتی مێژوویی لەسەر هەموو لایەنەکانە. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یه‌كێتی رۆژی 28ـی کانوونی دووەم لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاووتوێکرا، هاوکات پرسی ئەمنی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال