بەهۆی وەهاب هەڵەبجەییەوە کێشە دەکەوێتە نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەحموود سەنگاوی
مەحموود سەنگاوی یەکێکە لەو کەسایەتیانەی ناو یەکێتی کە دوای هەشتی تەمووز دەسەڵاتەکانی کەمکرایەوە لەلایان بافڵ تاڵەبانیەوە و زۆربەی کات سەرزەشنت دەکرا لەلایان گەنجان و پیاوماقوڵانی عەشیرەتی جاف بەهۆی ئەوەی چۆتە ژێر فەرمانەکانی بافڵ تاڵەبانی و دژی لاهور جەنگی وەستاوەتەوە .
هەفتەی ڕابردوو هێزێکی دژەتیرۆر بە فەرمانی وەهاب هەڵەبجەیی ڕێگری لە کاروان مەحموود سەنگاوی دەکەن لە دەروازەی باشماغ چەند بارێکی قاچاغی هێلکە و مریشک بهێنێت بۆ سلێمانی و بە ناوی وەهاب هەڵەبجەیی و بافڵ تاڵەبانیەوە داوای باج و سەرانە دەکەن ، لەو کاتەدا کاروان پەیوەندی بە مەحموود سەنگاوی دەکات ئەویش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانی دەکات و لێی توڕە دەبێت و دەکەونە دەمەقاڵی توند و مەحموود سەنگاوی بە بافڵ دەڵێت من حیسابم بۆ جەلال تاڵەبانی باوکت نەدەکرد جا تۆ چی ڕێگری لەمن بکەی ، هەر بە پێی زانیاریەکان مەحموود سەنگاوی پەیوەندی بە وەهاب هەڵەبجەیی کردووە چەندین جنێوی نەشیاوی پێی داوە و پێی گوتووە کە تۆ مناڵی دوێنێی
لە ئێستادا ناکۆکیەکان لە لێواری داڕمان دایە و مەحموود سەنگاوی خەریکی کۆکردنەوەی چەکدارە لە دیوەخانەکەی خۆی و پێی گوتوون لە ئامادە باشیدابن
ئاراس جەنگی پەیوەندی بە مەحموود سەنگاوی دەکات بە ناوی کوڕانی شێخ جەنگی پشتگیری خۆیان بۆ مەحموور سەنگاوی دەربڕیەوە
ئایە مەحموود سەنگاویش دەچێتە بەرەی ناڕازی دژی بافڵ تاڵەبانی کە پێکهاتوون لە مەلا بەختیار و شێخ جەعفەر و حاکم قادر و بەرهەم صاڵح یاخود دەچێتە لالەزار و دژی بافڵ تاڵەبانی دەجەنگێت ؟