قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ میتی تورکیا کۆبۆتەوە

دوو ڕویی قوباد تاڵەبانی 

 یەکێتی لە سلێمانی خۆپیشاندان دژی تورکیا رێک دەخات و قوباد تاڵەبانیش لە بەغدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی میت کۆ دەبێتەوە

قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدای کردووە، لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی عێراق کۆبۆتەوە هەر لەوێشدا لەگەڵ (مۆتلۆ توکا) جێگری هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میتی) تورکی کۆبووەتەوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگیری سەرۆکی میتی تورکیا زۆر بە توندی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی قسەی کردووە کە تورکیا ئاگادارە سنوری سلێمانی بەکاردێنن بۆ چاڵاکیەکانی پەکەکە قوباد تاڵەبانیش پێ گوتووە ئەوە من نیم پەیوەندی و هاوکاری بەرپرسانی پەکەکە دەکەم بافڵ تاڵەبانی برامە خۆی لێ بێبەری کردووە 

 وێرای ئەوەی قاسم ئەعرەجی لە سلێمانی بوو، بەڵام قوباد تاڵەبانی لە ئۆفیسەکەی لەگەڵ پیاوە تورکەکە کۆدەبێتەوە ئەوەش لە کاتێکدا دێت یەکێتی لە سلێمانی خۆپیشاندانی دژی تورکیا ئەنجام ئەنجام دەدا دژی داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە 

تورکیا چەندین جار هۆشداری داوە بە کوڕانی تاڵەبانی کە فڕۆکەخانەی سلێمانی و فڕۆکەکان بەکاردێنن بۆ هاتوچۆی بەرپرس و چەکدارانی پەکەکە و بازرگانی ماددەی هۆشبەر و سپێکردنەوەی پارە و چەندین کاری نایاسایی تر 

هەر ئەو توڕەیی تورکیا وای کرد فڕۆکەخانەی سلێمانی دابخات بەڕوویی گەشتی وڵاتەکەی و ڕێگانادات فڕۆکەی هەر وڵاتێکی تر بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەی خۆیدا بێت بۆ سلێمانی و بە پێچەوانەوە بڕواتە دەرەوەی وڵات

أحدث أقدم

نموذج الاتصال