ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی موزایەدەچیی سەر بە شاسوار عەبدولواحید، بازرگانی قەرزاری خەڵک و حکوومەت ده‌داته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكوومه‌ت دینار به دیناری مافە داراییەکان لە شاسوار عه‌بدواحید وه‌رده‌گرێته‌وه.
سیپان ئامێدی، یەکێک لە موزایەدەچییانی سەر بە شاسوار عەبدولواحید، بۆ رزگارکردنی سەرۆکە قەرزارەکەی لەو زیاتر لە ملیار دینارەی قەرزی کارەبا کە لەسەر پرۆژەی چاڤیلاند هەیە، داوا لە خەڵک دەکات کرێی کارەبا نەدەن.
لە بەرامبەر جیهاد حەسەن، پەرلەمانتاری پارتی گوتی: “با سیپان ئامێدی بزانێت كه سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی كه شاسوار عه‌بدولواحید دزیویه‌تی و قه‌رزی حكوومه‌تی لایه، دینار به دینار لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه، خوا یار بێت هه‌موو شتێك له‌و باره‌وه یه‌كلا ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئەوەیە کە ده‌ست بكرێت به وه‌رگرتنی رێكاری پێویست بۆ سەندنەوەی قه‌رزه‌كانی، ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كه شاسوار چه‌ند قهرزارە و چۆن بە پارەی خەڵک و حکوومەت خەڵکی بەکرێ گرتووە بۆ شاردنەوەی کارە قێزەونەکانی.”
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: “شاسوار هه‌ر قه‌رزاری حكوومه‌ت نییه وه‌ك پاره‌ی باج، بابه‌تی قه‌رزی كاره‌باشی له‌سه‌ره، ئه‌وه تا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، لە نووسراوێکدا دەڵێت (دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، به فه‌رمانی ژماره (4595) له 17/7/2018 كۆمپانیای چاڤی لاند، کە شاسوار عەبدولواحید خاوەنیەتی، ئاگادار كراوەتەوه كه ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت پاكتاوی قه‌رزه‌كه‌یان كه زیاتر لە 815 ملیۆن دینار بکات، ئه‌وا كاره‌بای ده‌بڕدرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ریان كهڵهکە بووه، هی زیاتر له 5 ساڵه و كار ئاسانییان بۆ كراوه کە به قیست بیدەن، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنمایی و بڕیارهكانەوە.”
گوتیشی: “شاسوار و گروپه‌كه‌ی پارەی 10 هەزار خاوەن پشکی ئەو پڕۆژەیە قەرزارن و ئامادەنین قەرزەکانیان بگەڕێننەوە، هەر کاتێکیش بزانن دۆخی سیاسی و ئیداری سەقامگیر دەبێ، لەوە دەترسن پارەکانیان لێ بسەننەوە و خێرا کەسانێکی وەک سیپان ئامێدی دێنن تا سەرنجی خەڵک لەسەر بابەتەکە لابدات.”
وەرگیراوە لە باس‌نیوز