ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى رایدەگەیەنێت، ئه‌وه‌ى دوێنێ له په‌رله‌مانی كوردستان ڕووی دا، ده‌رخستنى ڕووى ئەوانە بوو كە پێشتر موزایەده‌یان ده‌كرد، گوایە ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن! گوتیشی: پارتی هەرگیز لە هەڵبژاردن نەترساوە و ناترسێت.
جوان ڕۆژبه‌یانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى كە هاوكات ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتیشە راگەیاند: ”دوێنێ له په‌رله‌مانى كوردستان، یه‌كێتى ئاماده نه‌بوو كۆمسیۆن كارا بكرێته‌وه، به بیانووى جۆراوجۆر، لە كاتێكدا بیانووەكانیش لە جێی خۆیاندا نەبوون.“
ڕوونیشی كردەوە: ”ئێستا با بۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان ئاشكرا بێت، كه كێ نایه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكات، پێویسته خه‌ڵكى كوردستان بزانێت كە ئەوانەی نایانەوی هەلبژاردن بكرێت، چ كێشه‌یەكیان دروست كرد و داروبه‌ردى په‌رله‌مانیان تێك شكاند و رێوشوێنی زۆر ناشیرینیان گرتە، كه دوور بوو له خەسڵەت و رەفتاری كاری په‌رله‌مانتارى، كه‌ی ڕەوایە به‌م شێوه‌یه نوێنه‌رى خه‌ڵك بیت؟ ئەگه‌ر خۆیان به نوێنه‌رى خه‌ڵك ده‌زانن، ده‌بێ بزانن خه‌ڵك داواى هه‌ڵبژاردن ده‌كات.“
ئەو ئه‌ندامەى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى، ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: ”ئێمه وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به زۆرینه‌ى ده‌نگ، به (58) ده‌نگ توانیمان كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن كارا بكه‌ینه‌وه، لێرەوە كۆمسیۆن ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆ هەڵبژاردن، بۆیە ئەگه‌ر ئاماده بن یاساى هه‌ڵبژاردنیش هه‌موار بكه‌ینه‌وه ئێمەش ئامادەین، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بن، كۆمسیۆن كارى خۆى ده‌كات، بۆ ئەوەی لە مانگی 11ی 2023 هەڵبژاردن بكرێت.“
دووپاتیشی كردەوە كە تەنانەت ئەگەر یاساش هەموار نەكرێتەوە، دەتواندرێت بە یاسای پێشوو كە هێشتا بەركارە، هەڵبژاردن بكرێت و پارتی هیچ كات ترسی لە هەڵبژاردن نییە.
لە باس‌نیوز وەرگیراوە