ڕابەری تەریقەتی قادری : سەرۆک بارزانی مەرجەعی هەرچوار پارچەی کوردستانە

 شێخ كامل شێخ عەبدولقادری چوێسە: سەرۆک بارزانی مەرجەعی ھەر چوار پارچەی کوردستانە

دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆبوونەوەو ئاشتەوایی نێوماڵی کورد لەسەر ئاستی کوردستان لەلایەن لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان پێشوازی گەرمی لێکرا و رابەری تەریقەتی قادری گەیلانی دەڵێت: دەستپێشخەری و پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتەوایی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، جێگەی ڕێز و تەقدیرە و کارێکی پیرۆزە و پێویستە ھەموو کوردێک شانازیی پێوە بکات.

شێخ کامل شێخ عەبدولقادر چوێسە، رابەری تەریقەتی قادری گەیلانی،  ڕایگەیاندووە: ” ئەوەی لە کاتی بانگێھێشتکردنی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و جیھان لە دەڤەری بارزانەوە سەرنجی ڕاکێشام ئەوە بوو جەنابی سەرۆک بارزانی و جەنابی کاک مەسرور بارزانی و ھەموو ماڵباتی بارزانیی نەمر بەبێ جیاوازی، بە شێوەیەکی زۆر جوان پێشوازییان لە خەڵکی ئاسایی و خەڵکی گەورەش دەکرد، ئەو پێشوازییە گەرمەی جەنابی سەرۆک بارزانی شتێکی سادە و ساکار نییە و بە کەم کەس دەکرێت، ھەروەھا سەرۆک بارزانی لە کاتی مەڕاسیمەکەدا پەیامێکی ئاشتیی ڕاگەیاند و لەپێناو یەکڕیزی و پاراستنی نێوماڵی کورد داوای ئاشتەوایی و یەکڕیزی لە لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێرق کرد.“

هەروەها رابەری تەریقەتی قادری گەیلانی دەشڵێت: ”سەرۆک بارزانی ھەمیشە لەگەڵ یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکاندا بووە، تەنانەت ھەموو کاتێک کاک نێچیرڤان و کاک مەسرور بارزانیی ڕاسپاردووە، سەردانی لایەنەکان بکەن و داوای ئاشتی و یەکڕیزی بکەن، بێ گومان ھەنگاوی گەورە و پاراستنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد هەر لە خودی جەنابی سەرۆک بارزانی دەوەشێتەوە، چونکە پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان پەیوەستە بە ئاشەتەوایی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکان، بۆیە سەرۆک بارزانی ھەمیشە لەپێناو ئەم ئەزموونەدا، ڕۆڵی جوامێرانەی گێڕاوە و زانیویەتی ئەگەر مەترسی بۆ ئەم قەوارەیە دروست بێت، تەنیا حزبەکان ڕووبەڕووی مەترسی نابنەوە، بەڵکوو ھەموو کورد ڕووبەڕووی مەترسی و لەناوچوون دەبێتەوە.“

شێخ کامیل شێخ عەبدولقادری چوێسە، دەشڵێت: ”سەرۆک بارزانی مەرجەعی ھەر چوار پارچەی کوردستانە، کورد تەنیا سەرۆک بارزانی ھەیە، بۆیە پێویستە سەرۆک بارزانی سەرپەرشتیی ھەر چوار پارچەی کوردستان بکات، دواجار پێویستە ھەموو خەڵکی کوردستان شانازیی بە سەرۆک بارزانییەوە بکەن، چونکە سەرۆک بارزانی مەرجەعی گەلی کوردە و ھەموو کاتێک لەگەڵ ئاشتیدا بووە و دژی ئاژاوە و دووبەرەکی بووە، بێ گومان وەکو جەنابی سەرۆک بارزانی فەرمووی، ئەگەر ھەموو میللەتی کورد لەناو خۆیاندا یەکھەڵوێست بین، دەتوانین ھەنگاوی گەورە بنێین و زیاتر خزمەتی وڵات و خاکی خۆمان بکەین.“
أحدث أقدم

نموذج الاتصال