بڕیاره مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی، كۆ ببێته‌وه، له ناویدا گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ ناو كۆبوونه‌وه‌كانی حكوومه‌ت و پرسی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٣ی ٥ی ٢٠٢٣، سه‌عات سێی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سلێمانی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
له زانیارییه‌كاندا هاتووه كه ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، بۆ ئاماده‌كارییه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی بۆ حكوومه‌ت كه بڕیاره سبه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سبه‌ی ته‌نیا نوێنه‌رێك یان هه‌موو تیمه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه سه‌رۆك بارزانی له رۆژی 11ی ئایار، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی، بانگه‌وازی بۆ لایه‌نه‌كان كرد به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و كێشه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بكه‌ن.