سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 7ی ئایاری 2023 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مایک برایسن ریجاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکە دا کە بەڕێز رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی بەریتانیا کرد بەبۆنەی تاج لە سەرنانی شا چارلسی سێیەم.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ تاوتوێ کران و جەختیش لە پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی  هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی کرایەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال