هه‌ر له باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی له دادگای باڵای فیدراڵیه‌وه
هه‌ر ده‌مانه‌وێت رای گشتی و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری كوردستان زیاتر ئاشنا بكه‌ین به چه‌واشه‌كاریه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی.
یه‌كێتی سكاڵای دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی دادگای فیدراڵی كردووه، به بیانوی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له مادده و برگه‌كانی یه‌كانگیر نین له‌گه‌ڵ برگه‌و مادده‌كانی ده‌ستور، خۆ له باشترین حاله‌تدا بۆ یه‌كێتی دادگای باڵای فیدراڵی داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری سكاڵاكه‌ی تر كه له سه‌ر یاسای درێژكردنه‌وه‌ی خوڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شكراوه هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، دادگا په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی داهاتوو موكه‌له‌ف ده‌كات به هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن. كه‌واته ئه‌وه‌ی یه‌كێتی دوای ملكه‌چكردن و سهرشۆركردن و پارانه‌وه‌و منه‌تێكی زۆر، هیوای بۆ ده‌خوازێت دادگای فیدراڵی بۆی بكات، په‌رله‌مانی كوردستانیش كه سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی ده‌یتوانی بۆی بكات، ئه‌وه نیه یه‌كێتی پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه و پارتیش رازی بووه ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی یه‌كێتی بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتی له رێگای سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه رێگری ده‌كات له‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێن.
هه‌ر كه‌سێكی عاقڵ ده‌زانێت مه‌به‌ستی یه‌كێتی له‌م هه‌وڵه نه‌زۆكه‌ی جگه له ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم، شتێكی تر نیه. لێره‌و له‌وێ له دانیشتن و كۆبونه‌وه ناتایبهتیهكان كادره زماندراوهكانی یه‌كێتی نه‌یانشاردۆته‌وه كه بارودۆخی خراپی یه‌كێتی ناخوازێت بچێته ناو هیچ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌وه، بۆیه تا پێیانبكرێت ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
یه‌كێتی له پێناو مانه‌وه‌ی خۆی و له ده‌ست نه‌دانی ده‌سه‌ڵات سڵ له هیچ كارێكی قێزه‌وه‌ن و هیچ هێڵێكی سورو هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی باڵای گه‌ل ناكاته‌وه، سه‌دان نمونه‌ی تازه‌ی زیندوو به‌ڵگه‌ی قسه‌كانمانن، هه‌ر له خیانه‌تی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر و ژه‌هر خوارد كردن و تیرۆكردنی سه‌ركرده و كادره‌كانی خۆیان به ده‌ستی خۆیان و راده‌ستكردنه‌وه‌ی كادرانی هێزه ئۆپۆزسیۆنه كوردیه‌كان به وڵاتانی دراوسێ و په‌لكێش كردنی هێزی بێگانه و داڵده‌دانی گروپ و هێزه له یاسا ده‌رچوه‌كان له سنوری زۆنی سه‌وز و ده‌یان و سه‌دان كاری قێزه‌وه‌نی تر.
ئیتر كاتی هاتووه هێزه سیاسیه نیشتیمانیه‌كان، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، سهندیكاو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، بێنه ده‌نگ و چیتر ئه‌م چه‌واشه‌كاریانه‌ی یه‌كێتی قبوڵ نه‌كه‌ن، كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی كه به خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌م گه‌له به‌ده‌ست هاتووه نه‌كه‌نه قوربانی هێزێكی دۆراوی بێ مۆراڵی پاشكۆخوازی بێگانه‌ی وه‌ك یه‌كێتی.
شوان زراری
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٥ـی ئایاری ٢٠٢٣