سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باربارا لیف کرد

 سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد.

لە دیدارەكەدا كە خاتوو ئەلینا ڕۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و بەڕێز ئیرڤن هیكس كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە و هەنگاوەكانی حكومەتی عێراقیش بە ئیجابی هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال