یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و نووسینگەی دیاسپۆڕا لە بارەگای بارزانی واژۆ کرا.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٤ ی ٨ ی ٢٠٢٣ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە بەڕێز کاک " شیفا بارزانی " سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی کرد.
لە دیدارەکەدا کە هەریەکە لە برێکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕاوێژکاری وەزارەت و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەرانی زانکۆ و نوێنەری قوتابییان ئامادەی بوون یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و نووسینگەی دیاسپۆڕا لە بارەگای بارزانی واژۆ کرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.