پیرۆزباییەکەی ئێران لەبافل دوای چی؟
دوێنێ لە ئەنکەرە مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین لەپەراوێزی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو ڵاتە چاوی بەهاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاو بەهێزترین پیاوی هەواڵگری تورکیا کەوت.لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکەدا ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی هەوڵی خۆی داوە ببێتە ناوبژیکەر لەنێوان تورکیاو بافل و قوباددا،بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی مامۆستا سەڵاحەدین بێسود بوون و هاکان بەڕاشکاوی وتویەتی بافل و قوباد تاڵەبانی متمانەیان لەلای دەوڵەتی تورکیا نەماوەو پێچەوانەی بەڵێن و ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ تورکیا کاریان کردوەو پشتیوانی پە،کە،کەو ئێرانن لەناوچەکەدا.
دوای بێهیوابوونی بافل و قوباد تاڵەبانی لەتورکیا،ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران دوای هەفتەیەک لەتەواوبونی کۆنگرەی یەکێتی پیرۆزبایی لەبافل تاڵەبانی کردوە،ئەمەش لەکاتێکدایە کە قەرارگای ڕەمەزان خۆیان کۆنگرەیان بۆ یەکێتی ئەنجامداوەو نوێنەریان لەکۆنگرەکەدا ئامادەبووە،سەروەختی پیرۆزباییەکە جێی سەرنجە !
یەکێتی وەک گروپێکی سەربەئێران خۆی ساغکردوەتەوەو لەداهاتوشدا هەربەڵایەکی بەسەربێت لەگەردنی خۆیەتی،ئەم حزبە لەڕابردوودا لەگەڵ ئێران هاوئاهەنگی هەبوو،بەڵام ئێستا بەتەواوی تابعی ئێرانەو لەلای تورکیاو هاوپەیمانان بەتەواوەتی بێ ڕۆڵ کراوەو لێرە بەدواوە وەک یەکێک لەگروپەکانی حەشدی شەعبی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد