ئاوات جەناب نوری: تێگهیشتنێکی هاوبهش بۆ چارهسهركردنی كێشهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان هەیە
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە دوای کۆبوونەوەی نێوانیان پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا.
لەمبارەیەوە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "تا رادەیەکی زۆر تێگەیشتنێکی هاوبەش هەیە لە نێوانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان."
هەروەها وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان گوتیشی: "داتاکانی پێشکەشکراو بە لێژنەی دارایی تا رادەیەکی زۆر جێگەی قەبوڵ بوون."
هەروەها لای خۆیانەوە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە نیازی جددی هەیە بۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.