بۆ پێویستە دەنگ بەکاندیدەکانی پارتی بدەین
دەنگدان جگە لەمافێکی سروشتی هەر تاکێکی کۆمەڵگا دیموکراس خوازەکان، بەڵام چەندین رەهەندی کۆمەڵایەتی سیاسی و ئابووری و نەتەوەیی و ئاینی هتدی هەیە..
لام وایە لەبەر پارتی و کاندیدەکانی پێویست نیە دەنگ بە پارتی بدرێت، بەڵکو لەبەر کەرکووک پێویستە لیست و کاندیدەکانی پارتی سەر بخەین، ئەگەر تۆ لات وایە ئەم پێناسەیە رێکلامێکی سیاسی حزبییە، ئەوە من تەنیا بەیەک وشە پێت ئەڵێم نەخێر، بۆ پشت راستکردنەوەی ئەم پێناسەیه، (ئایە لەبەر پارتییە پێویستە دەنگ بدەین و دەنگ بە کاندیدەکانی بدەین یاخود لەبەر کەرکووکە) واز لەقسەی ئێمە و نەیار و دۆستەکانیشمان بێنن، تەنیا ئەو گەواهیە بە بیری خۆت بێنەوە لە کاتی دەنگۆی رادەستکردنی بارەگاکانی پارتی دووژمنەکانمان هاتنە سەر شەقامەکان و بەیەک رستە ئەیانگووت ناهێڵین کورد بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک، کەوابێت دەنگدانت بە پارتی دەنگدانە بە گەڕانەوەی کورد و شکۆ، دەنگدانە بە رەوێنەوەی تارمایەکان و شەکاوە بوونی ئاڵا و هەناسەی ئازادی.
دەنگدان بە لیستی (١٩٧) دەنگدانە بە رەهەندی نەتەوەیی و ئابووری و ئاوەدانی، کاتێک پارتی براوەی کەرکووک بێت کورد و کەرکووکیەکان براوەی خاک و ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکووک ئەبن، چونکە کەرکووک هەمیشە لە ئەدەبیات و ستراتیژییەتی سیاسەتی پارتی بەشێکی زیندوو بووە.. لە بارزانی باوک و رێبەری رزگاریخوازی نەتەوەیی کورد و شۆرشە مەزنەکەی ئەیلول و تاکو ئەمرۆ، هەمیشە کەرکووک بەشێک بووە لە سازش نەکردن و هێڵی سوور لەلایەن پارتی و بارزانی نەمرەوە، لەگەرمەی گفتوگۆکانی پارتی و حکوومەتی ئێراق لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤ (بارزانی نەمر) لە ساڵی ١٩٧٤ لەکاتی کێشمە کێش و ململانێی توندی نێوان وەفدی مفەوەزاتی پارتی و حکوومەتی ئێراق، بارزانی باوک لە رێگهی نێوان باڵەکایەتی بۆ حاجی ئۆمەران دەگاتە شوانێک بەناوی عومهر، مستەفا بارزانی لە پاش سڵاو و گفتوگۆ لەگەڵ شوانەکە ، لە شوانەکە ئەپرسێت مەلا مستەفا ئەناسیت...؟ عومهری شوان ئەڵێت بەڵێ کێ هەیە ئەو رێبەرە مەزنەی کورد نە ناسێت و ناوبانگی کارێزمایی نەبیستبێت... پاشان لێی ئەپرسێت... ئەی بیستوتە مەلا مستەفا لەسەر کەرکووک تەنازولی کردوە و دەست بەرداری خاک و گەلی کەرکووک بووە...؟ شوانەکەش روو ئەکاتە مەلا مستەفا و ئەڵێت ئەگەر کارێکی وایکردبێت، ئەوە من وەکو شوانێک لێی قبوڵ ناکەم... بارزانی بە شوانەکە ئەڵێت بۆ لێی قبوڵ ناکەیت...؟ شوانەکە لەوەڵامی بارزانیدا ئەڵێت چونکە کەرکووک موڵکی ئەو نیە و موڵکی هەموو خەڵکی کوردستانە... دوای ئەم گفتوگۆیه بارزانی عومهری شوان بەجێدەهێڵێت و ئەگەڕێتەوە حاجی ئۆمەران و لەگەڵ سەرکردایەتی کۆئەبێتەوە، پرس و را لەگەڵ زۆر لە سەرکردەکانی شۆرش ئەکات، لەسەر بابەتی کەرکووک و بەربەستەکانی نێوان شۆڕش و حکوومەتی بەعس، زۆریان دەڵێن پێوستە لە پێناوی شۆڕش دەست بەرداری کەرکووک بیت، بەڵام بارزانی قسەکانی عومهری شوان ئەگێڕێتەوە بۆ سەرکردەکانی شۆڕش و پێان ئەڵێت راستە عومهر شوانێکە، بەڵام عومهر و هەموو ئەوانەی وەکو عومهر بیر ئەکەنەوە، خاوەنی کەرکووک و خاکی کوردستانن، هەر بۆیە من دەنگی خۆم ئەخەمە پاڵ دەنگی عومهری شوان، دوای ئەم دەربڕینەی بارزانی نەمر، ئامادەبوانی کۆبونەوەکە ناڕەزایەتی دەرئەبرن و پێی ئەڵێن جەنابی بارزانی تۆ گوێ لە سیاسیەکان و سەرکردەکانی شۆڕش ناگرێت، بەڵام گوێ لە شوانێک دەگریت، بەڵام بارزانی لە وەڵامی سەرکردەکان دەڵێت عومهر ئەو کوردەیە بڕیار ئەدات، چونکە عومهر خاوەنی کەرکووک و پرسی نیشتمانی کوردە، نەمن و نە ئێوەش ناتوانین ئەو حەقە بە خۆمان بدەین و لە جیاتی عومهر و خەڵکی کوردستان بڕیار بدەین، هەر بۆیە هەرگیز ناکرێت لەسەر کەرکووک تەنازول بکەین، چونکە کەرکووک دڵی کوردستانە هەرکاتێک مرۆڤ توانی بێ دڵ بـژێت ئەو کاتە کوردیش ئەتوانێت بێ کەرکووک بژێت..
کەرکووک لە دوێنێ و ئەمرۆ و سبەیش سیاسەتی پارتی و ماڵباتی بارزانیدا ئەو بەشە پیرۆزەی خاکی کوردستانه، تۆش ئەگەر دڵنیابوونت دەوێت لە ئایندەی کەرکووک و فەرهەنگ و زمان و خاکی، ئەوە سەرکەوتنی لیستی ١٩٧، زامنی مانەوەی شكۆ و شکان و رەوێنەوەی هەموو تارمایە سیاسیەکانە و هەڵوەشاندنەوەی تەعریب و کاراکردن و جێ بەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوورە...
لیزا فەلەکەدین کاکەیی