دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكه‌ی دا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی میلیشیا شیعه‌كان


 دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكه‌ی دا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی میلیشیا شیعه‌كان 


ئەمڕۆ پێنچ شەممە 16ی 11ی 2023، دادگای فیدراڵی عێراق داوایەكی كاردیناڵ لویس رۆفائیل ساكۆ، پاتریاكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان رەتكردوەتەوە. كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پێشێلكارییه‌كانی سه‌رۆك كۆمار.


میدیا عێراقییه‌كان، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی بە قازانجی ڕه‌یان كلدانی، فەرماندەی میلیشیای بابیلۆنی سەر بە حەشدی شەعبی كراوە.


 دوو رۆژ لەمەوبەریش دادگای فیدراڵی عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق خست. كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ بڕیارێكی به‌رژه‌وه‌ندیخواز بۆ لایه‌ن شیعه‌كان و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران داده‌نرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال