بانکی ناوەندی هۆشداری دەدات پەیوەندی بە دۆلارەوە هەیە


 بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری دەدات لە خراپ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنیی پاره‌ڕاکێشان لە دەرەوەی عێراق.

بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداری ده‌دات، هەندێ کەس کارتی ئەلیکترۆنیی پاره‌ڕاکێشان خراپ بەکار دەهێنن کە خراوه‌ته‌ بەردەستیان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سروشتییە ڕەواکانی هاووڵاتییان.

بانکی ناوه‌ندی جەخت لە پابەندبوونی خۆی ده‌کاته‌وه‌ بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی توند بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە و پاراستنی سیستمی دارایی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان لێی.

ئەوەش هاتووە: "ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه‌، ئەو کەسانەی خاوەنی کارتی بانکن و خراپ  بەکاری ده‌هێنن، یان قاچاغچێتیی پێوه‌ ده‌که‌ن، ناوه‌کانیان له‌ لیستی ڕه‌شدا تۆمار ده‌کرێت و ڕێکاری یاسایی بەرانبەر ئەم گرووپە گیراونه‌ته‌ به‌ر.''

بانکی ناوندی دووپاتی ده‌کاتەوە: "ئه‌و جۆره‌ که‌سانه بێبەش دەبن لە دەرکردنی کارتی تر و سەرجەم بەرهەمە داراییەکان، ئه‌مه‌ و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.''

جەختیش دەکاتەوە ئەم کارە بە پشتبەستن بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆری ژمارە 39ی ساڵی 2015 و ئەو یاسا  ڕێسا و ڕێنوێنییانەی که‌ دەرچوون، جێبەجێ دەکرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال