ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م، به گوێره‌ی نووسراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، به گوێره‌ی ماده‌ی 15 له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره نۆی ساڵی 2020، كه‌سێكی تر له شوێنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی دیاری كراوه.
نووسراوه‌كه ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و لیسته‌ی حه‌لبووسی ده‌رچووه كه‌سی دوای ئه‌و دیاری بكرێت كه له پارێزگای ئه‌نباڕ ده‌بێت.
رۆژی سێشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م، دادگای فیدراڵی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ، بڕیاری كۆتاهێنانی ئه‌ندامیه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ركرد، ئه‌و بڕیاره‌ی لێكه‌وتی گه‌وره‌ی سیاسی له ناو ماڵی سوننه و حزبه‌كه‌ی حه‌لبووسی و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كانی ده‌بێت، دواتر حه‌لبووسی بڕیاره‌كه‌ی به سه‌یروسه‌مه‌ره ناو برد.
