ئەمریکا میلیشیاکانی سەر بە ئیران لە عێراق و سوریا بۆردوومان دەکات


 بۆیەکەمجار لە دوای زنجیرە ھێرشەکان بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، واشنتن وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە و پێگەیەکی گروپە چەکدارەکانی لەناوخاکی عێراق کردەئامانج. 

بەپێی زانیارییەکان، ھێزەکانی ئەمریکا درەنگانی شەوی رابردوو وەڵامی ئەو ھێرشەیان داوەتەوە کە کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

ھاوکات، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە بەرپرسانی سەربازی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە  بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار کرایە ئامانج، ھێزەکانی ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بە فڕۆکەی جەنگی AC-١٣٠ وەڵامی ھێرشەکەیان دایەوە.

لەدوای دەیانجار ھێرشکردنەسەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئەوە یەکەمجارە واشنتن وەڵامی ھێرشەکان دادەتەوە، بەرپرسەکەی ئەمریکا دەڵێت، وەڵامدانەوەکە دوای ئەوە ھاتووە کە ھێرشی گروپە چەکدارییەکان بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد برینداری لێکەوتووەتەوە و زیانیش بە ژێرخانی بنکەکە گەیشتووە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش دەڵێت، لە ١٧ی تشرینی یەکەم و دوای ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، گروپەکانی نزیک لە ئێران زیاتر لە ٦٠ جار بنکەکانی ئەمریکایان لە عێراق و سوریا کردووەتە ئامانج.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال