کچە مۆدێلەکەی یەکێتی دەرنەچوو هەڕەشە لە حزبەکەی دەکات


ژنە بەربژێرێكی دەرنەچووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، گومان دەخاتە سەر ئەنجامی دەنگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و باس لە ئەگەری تۆڵە لێكردنەوەی دەكات.

نێرگز قادر، بەربژێرێكی یەكێتی لە نامەیەكدا كە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی كردووە، ئاشكرای كردووە كە داوای لە بافڵ تاڵەبانی كردووە، ”دوور لە چاوی بەرپرسەكانی كەركووك“ بیبینێت، چونكە ئەوەی زانیوە كە ئەگەر بزانن بافڵ تاڵەبانی بینیوە، ”من باجەکەی بە خراپی دەدەم.“ هەروەك نووسیویەتی: ”زانیم جاسوسە بچووكەكە پێش دەرچوونم لای تۆ بە هەمووان دەڵێت من هاتووم.“ بە بافڵ تاڵەبانیش دەڵێت: ”پێم گوتی فێڵمان لێدەکەن.“

هاوكات گومانی خستۆتە سەر دەنگی ئەو بەربژێرانەی یەكێتی كە دەرچوون و دەڵێت ”نیو كاتژمێر پێش راگەیاندنی لیستەكە، خۆیان بە منیان گوت كە من و مامۆستا پەروەرین هەردووكمان دەرچووین، تا ئێوارەش خولەك بە خولەك لە كۆمسیۆنەوە پێیان دەگوتم كە چەند دەنگم هێناوە و لە كوێ هێناومە، نازانم بۆچی كۆتاییەكەی وابوو؟ تۆ بڵێی تۆڵەی ئەو دیدارەی من بێت لەگەڵ جەنابت؟ یان تۆڵەی شەڕەكەی وەستا ڕەسووڵ؟ وەك چۆن دەزانم نهێنیی شەڕەکەی من و وەستا ڕەسووڵیان لە تۆ شاردەوە، ئاواش دەزانم ئەمەش پەردەپۆش دەکرێت و لە تۆی دەشارنەوە و پێت دەڵین دەنگی نەهیناوە.“

لە كۆتاییشدا هەڕەشەی ئەوەی كردووە كە ”من زۆر شتی ترم بۆ گوتن هەیە، بەڵام بۆ کاتی خۆی!“


أحدث أقدم

نموذج الاتصال