یەکێتی لەلایەن ئێران و حەشدەوە ساختەکاری بۆ کراوە
ئاشکرابوو یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەنگەکانی زیاد کراوە و ساختەکاری بۆکراوە، چونکە بە گوێرەی هەموو پێوەرەکانی پێشوو، یەکێتی ئەو دەنگەی نەدەهێنا بە تایبەت دوای ئەوەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری كرد و پارێزگاری سەپێنراوی شارەكە بەهۆی خیانەتەكەی ئەوانەوەبوو.
هەروەك چاوەڕێ دەكرا كوردی كەركووك لەم هەڵبژاردنە سزای یەكێتی بدەن، چونكە بەهۆی خیانەتی ئەم حیزبە پارێزگارێكی عەرەب شارەكەی كەوتە دەست و تەعریب و مافەكانی كورد بەهۆیەوە پێشێل دەكران.
بەپێی گوتەی سەرچاوەیەکی تایبەت، زیاد بوونی دەنگەکانی یەکێتی بە هیچ شێوەیەک راست نییەو ئەو دەنگانەی بۆی هاتووە لە ئەنجامی ساختەکارییەکی رێکخراو بووە كە حەشدی شەعبی و ئێران بە هەماهەنگی یەكێتی دەستیان هەبووە لە زیاد كردنەكە.
سەرچاوەکە دووپات دەکاتەوە، کە ئێران و حەشد ئەم فێڵەیان بۆ یەكێتی کردووە، و دەیانەوێت بەو ساختەکارییەوە بڵێن سەرکەوتووبووە.
یەکێتی بەهۆی ئەو خیانەتانەی لە رابردوو کردی، بەر نەفرەتی خەڵکی کەرکووک کەوتبوون و ئێستا بە ساختەکاری دەیانەوێ بڵێن کە سەرکەوتوون و خەڵک بەلاڕێدا ببەن.