راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری سه‌ربازی، باس له هێرشی میلیشیاكان ده‌كات بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وه ده‌خاته روو، كه ده‌بێت په‌له بكرێت له پێدانی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك.
بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق و راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "خه‌ریكه دۆخه‌كه له عێراق له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی شه‌ڕی میلیشیاكان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه دۆخه‌كه گه‌وره بوو له ده‌ستی هه‌موان ده‌رده‌چێت، شه‌ڕێكی گه‌وره له‌لایه‌ن گرووپه میلشیاکانی سه‌ر به ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌یه و عێراقیش كراوه‌ته‌وه ناوه‌ندی شەڕه‌كه، ئێستا ئه‌مه‌ریكا له سووریاش پێگه‌ی میلیشیاكان ده‌كاته ئامانج، كوشتنی رازی موسه‌ڤی، راوێژكاری باڵای سه‌ربازیی ئێران له سووریا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، پێگه‌ی رازی له‌ناو سوپای پاسداران گه‌وره بووه و به (قاسم سولەیمانیی بچووك) ناوی ده‌ركردووه و پێشبینی ده‌كه‌ین دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بێت".
گوتیشی: "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا تاكیتكی شه‌ڕ بگۆڕێت و ده‌ست به هێرش بكات، چونكه تائێستا له حاڵه‌تی به‌رگریدا بووه و ده‌ره‌نجام مادام هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر كوردستانیش هه‌یه، ده‌بێت په‌له بكرێت له پێدانی سیسته‌می پاتریۆت و دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەمەریکا زۆر گرنگە، واتا سیستەمەکە بۆ ھەر جۆرە چەکێک بێت، وا دەکات پاڵپشتییەکی زۆر باش بۆ ھەرێمی کوردستان بێت، چونکە ئێمە لەوە کەموکوڕیمان ھەیە و زۆریش پێویستمان پێی ھەیە، ئێستا له هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌ن تێپه‌ڕیوه و ته‌نیا لای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ماوه."
بابەکر زێباری گوتیشی: "ئەمەریکا خۆی بڕیاری داوە سیستەمی بەرگری بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دابین بکات، چونکە دەزانن بەردەوام ھەرێمی کوردستان و عێراق بەناوی ئەمەریکا بۆردومان و مووشەکباران دەکرێن، ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ماوه واژۆی بكات، پێشبینی ده‌كه‌ین كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا واژۆی بكات."