بە درۆن و موشەک ھێرشکرایە کەشتییە ئیسرائیلییەکان




 گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان رایدەگەیێنێت، دوو کەشتیی ئیسرائیلییان لە بابولمەندەب لە نزیک عەدەن بە مووشەک و درۆن کردوونەتە ئامانج.

رۆژی یەکشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2023، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، دوو کەشتیی سەربازیی ئیسرائیلییان بە ناوەکانی یونیتی ئێکسپلۆرەر و نەمبەر 9  لە بابولمەندەب کردوونەتە ئامانج. 

بابولمەندەب دەریای سوور بە کەنداوی عەدەنەوە گرێدەدات. ئەو ناوچەیە لە چەند هەفتەی رابردوودا زنجیرەیەک رووداو و هێرشی بەخۆیەوە بینیوە کە دەخرێنە ئەستۆی حووسییەکانی لایەنگری ئێران، دوای هەڵگیرسانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، هێرشی مووشەکی و درۆنییان کردووەتە سەر ئیسرائیل.

پێشتر، هەر ئەمڕۆ هێزی ئۆپەراسیۆنە دەریاییە بازرگانییەکانی سەر بە سوپای بەریتانیا هۆشداریی بە کەشتی و پاپۆڕە بازرگانییەکان دا کە تەقینەوەیەک لە دەروازەی بابولمەندەب روویداوە، کە رۆژ‌هەڵاتی ئەفریقا لە نیمچەدوورگەی عەرەبی جیادەکاتەوە.

هێزەکە هەروەها باس لەوە کرد کە جموجوڵی درۆنەکانیش بە ئاسمانی ناوچەکەوە بینراوە.

هەر لەم مانگەدا، حووسییەکان لە دەریای سوور دەستیان بەسەر کەشتییەکی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکاندا گرت کە پەیوەندیی بە ئیسرائیلەوە هەبوو. کەشتییەکە تائێستا لە بەندەری حودەیدای لەژێر دەستی حووسییەکانە. 

هەروەها 27ـی تشرینی یەکەم، سوپای ئەمریکا رزگارکردنی کەشتییەکی پەیوەندیدار بە ئیسرائیلی لە دەستی ژمارەیەک چەکدار لە سنوورە ئاوییەکانی یەمەن راگەیاند، کە دواتر دەرکەوت رفێنەرەکانی سۆماڵی بوون.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال