ئەمریکا ڕایگەیاند پلانمان نیە لە عێراق بکشێینەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا "پنتاگۆن" رای گەیاند، لە ئێستەدا هیچ پلانێكیان نییە بۆ كشاندنەوەی هێزەكانیان لە عێراق كە ژمارەی سەربازەكانی، خۆیان لە نزیكەی دوو هەزار و 500 سەرباز دەدەن لە عێراق. 

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی كانوونی دووەمی 2024، پاتریك رایدەر جەنەڕال لە هێزی ئاسمانیی ئەمەریكا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە ئێستەدا ئاگەداری هیچ پلانێك نیم بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، چونكە ئێستا ئێمە زۆر بە چڕی كار لەسەر لەناوبردنی یەكجارەكی داعش دەكەین لەو وڵاتە. 

جێگەی ئاماژەیە چەند رۆژێك لەمەوبەر سوودانی رای گەیاند كە حكوومەتەكەی رژدە لەسەر كاركردن بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە وڵاتەكەیدا و دوێنێش بە فەرمی حكوومەتی عێراق لە رێگەی كورتە نامەی مۆبایلەوە داوای لە هاووڵاتییان دەكرد رای خۆیان بدەن لەسەر كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق. 

جەنەڕالەكەی سوپای ئەمەریكا لە پنتاگۆن ئەوەیشی گوت، هێزەكانی ئەمەریكا لەسەرداوای خودی عێراق لە وڵاتەكەن. 

زیاتر گوتیشی، زانیاریم نییە لەبارەی ئەوەی كە هێزەكانی ئەمەریكا لەلایەن بەغداوە ئاگەدار كرابێتەوە بۆ ئەوەی سوپاكەی لە عێراق بكشێنێتەوە. 

هەوڵی كۆتا هێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان زوو زوو لەلایەن شیعە عێراقییەكانی سەر بە ئێران دێتە بەر باس و لەمدواییەشدا باس و هەوڵەكان رژدتر بوون، بەهۆی ئەوەی سەركردەیەكی دیاری حەشد لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە كوژرا.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال