وەزیری دارایی هەرێم : لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتوین


 وەزیری دارایی ئەوەشی خستە ڕوو: "لەدواین سەردانی شاندی حکوومەت بۆ بەغداد لەسەر ناوەرۆکی هەمواری یاسای بودجە گەیشتووینەتە ڕێککەوتن و چاوەڕێن لە نزیکترین کاتدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەموارەکە پەسەند بکات."

ئاوات شێخ جەناب، هیواشی خواست لەپەرلەمانی عێراق بەبێ کێشە دەنگ لەسەر ڕێککەوتنی هەموارەکە بدرێ .

دەربارەی دۆسیەی نەوتیش وەزیری دارایی ڕایگەیاند: "لێکتێگەیشتنی باش لەسەر تێچوی دەرهێنانی نەوت لە نێوان کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووەتە ئاراوەو ئومێد دەکەن لەئایندەیەکی نزیکدا لەسەر دۆسیەی نەوت بەتەواوی بگەینە ڕێککەوتن."

أحدث أقدم

نموذج الاتصال