25ی ئەم مانگە کۆنفڕانسی پارتی دەست پێ دەکات

 

بڕیارە (۲٥)ی ئەم مانگە کۆنفڕانسی ناوخۆیی پارتیمان دەست پێبکات

بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باڵەکایەتی رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان تەواو کراون و لە ٢٥ی ئەم مانگەدا دەست بە ئەنجامدانی کۆنفڕانسی ناوخۆیی حزب دەکرێت.

کرمانج عززەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کۆنفڕانس یەکێکە لە بنەماکانی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڕوای بە دیموکراسیەت ھەیە، ھەڵبژاردنیش ھەمیشە ستانداردێکی نێودەوڵەتییە بۆ نوێبوونەوە و رۆڵدانە بە نەوە و خوێنی نوێ، بۆ ئەوەی باشتر تێکەڵی ئیشوکارەکان بن و وەکو سەردەمی خۆیان رۆڵ ببینن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەم کۆنفڕانسانەدا خوێنی نوێ تێکەڵی ئەزموونی پێشتر بێت و بتوانین لە پچووکترین ئۆرگان تا سەرکردایەتی رێکی بخەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین سەرپەرشتیی ئەم قۆناغە بکەین و حزب بەپێی سەردەمێکی مۆدێرن بەڕێوە ببەین و خزمەت بە ئامانجەکانی پارتی بکەین".

عززەت گوتیشی: "ئەمڕۆ سەرجەم ئامادەکارییەکان دەستیان پێکرد و سەرجەم پێداویستیی کۆنفڕانس لەلایەن لیژنەی باڵا و ئۆرگانەکانی پارتی دابین کراوە، هەروەها پێداویستیی تەکنیکی و دابەشکردنی لیژنەکان و دیاریکرنی شوێنەکان کاری تەواوی لەسەر کراوە، تا ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنەکان بە جۆرێک بێت زۆر شەفاف بێت و ھەموو کەسێک بتوانێ خۆی لەو ھەڵبژاردنەدا ببینێتەوە، کە بڕیارە ٢٥ی ئەم مانگە و لەم ھەفتەیەدا دەست بە ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکان بکرێت".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال