فڕۆکەخانەی سلێمانی لەژێر مەترسیدایە


 فڕۆکەخانەی سلێمانی لەژێر مەترسی دایە

میدیاكانی توركیا ڕایانگەیاند: توركیا بە نیازە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بكاتە ئامانج، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كۆمكردنی گرووپە نایاساییەكان.

ئەوەش خراوەیەڕوو، حكومەتی توركیا بێ هەڵوێست نابێت لە بەكارهێنانی ئەو فڕۆكەخانەیە بۆ گرووپە لە یاسا دەرچووەكان.

باس لەوەش کراوە، ئەو هەڕەشانەی توركیا بەرانبەر هاوكارییەكان بۆ گرووپەكان لەو فڕۆكەخانەیە ئەنجام دەدرێت، بۆیە توركیا بڕیاری داوە لە ئەگەری بینینی ناردنی هاوكاری بۆ هێزەكانی سووریا لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە، فڕۆكەخانەكە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دەكاتە ئامانج.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال