بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بکرێت بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بنێردرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: تا ڕۆژی پێنجشەممە لە وەزارەتەکان ئامادەکاریی کراوە بۆ تەواو کردنی لیستی مووچە، ڕۆژی یەکشەممە ئەگەر هەموو وەزارەتەکان لیستیان تەواو کردبێت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و هیچی گرفتێک لە ناردنی مووچە نییە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە و ڕێژەی لە %75ی کێشەی بایۆمەتری فەرمانبەران چارەسەر بووە.
ڕۆژی 8-9-2024 هەردوو ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان و بەغدا لە هەولێر کۆبوونەوە و دوای دوو ڕۆژ گەیشتنە ئەو ڕێککەوتنەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت.