عێراق گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و وادەی دابەشكردنەكەشی ئاشكرا دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند:
سبەی چەكی 45 ملیار دیناری دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران دەگاتە دەستمان و یان كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەكرێت.
لەو 45 ملیار دینارە، 20 ملیار دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانی، 15 ملیار بۆ جووتیارانی پارێزگای هەولێر و 10 ملیار دیناریش بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆك دەبێت.
ئێستا 333 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لای عێراق ماوە، بە ناردنی ئەو 45 ملیار دینارە، 288 ملیار دینار دەمێنێت