لیستی موچەی مانگی 1 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

نوێترین زانیاری لە بارەی لیستی مووچەی مانگی یەک

هەوڵەکان بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی 12 بەردەوامە و لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا ئامادەکاری بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک دەکرێت و لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2025 یان بە ئامادەکراوی ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە و هەنگاوەکان بۆ ڕێکخستنی لیستەکە لەسەر بنەمای داواکارییەکانی بەغدا دەستیپێکردووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رای گەیاند"وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی پێش 15ـی مانگ ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکرێت."

ئەمە لە کاتێدایە هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بۆ چارەسەری مووچەی مانگی 12ـی ساڵی 2024 لەسەرهێڵن، بۆ ئەوەی میکانیزمێک بۆ ناردنی پارەی ئەو مانگە لەلایەن بەغداوە دیاریبکرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال