ئەم هەفتەیە سودانی سەردانی ئێران دەکات

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوەتەوە، بەگوێرەی ئەو جموجوڵانەی سودانی لەم ماوەیەی دواییدا ئەنجامیداوە، سەردانەکە پەیوەست دەبێت بەو دەنگۆیانەی كە لە ناوەندە فەرمییەكانەوە باسدەكرێت سەبارەت بە هەڵوێستی كۆتایی لەبارەی چارەنوسی گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران  و حە.شدی شە.عبی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە پەیامێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا گەیەندراوەتە سودانی کە پێش دەستبەکاربوونی پێویستە سەرجەم گرووپە میلیشیاکان هەڵوەشێنرێنەوە لەناویشیاندا حە.شدی شە.عبی.

بە گوێرەی زانیارییەکان ناوەڕۆکی پەیامەکەی تڕەمپ ئەوە بووە ئەگەر گرووپە چەکدارەکان هەڵنەوەشێنرێنەوە ئەوا ئیسرائیل دەستکراوە دەبێت لە هێرشکردنە سەر عێراق.

پێشتر راوێژکارێکی سودانی ئاشکرای کردبوو ئەمریکا داوای لە سودانی کردووە گرووپەکانی حە.شدی شە.عبی هەڵبوەشێنێتەوە بە پێچەوانەوە دەکەوێتە بەر هێرشی گورزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت باسی لەوەشکردووە لەم رۆژانەی دواییدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەو دیدار لە نێوان محەمەد شیاع سودانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەوبارەیەوە بەڕێوەچووە.

بڕیاریشە لە تارانەوە وەڵامی کۆتایی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حە.شدی شە.عبی و گرووپە چەکدارەکانی نزیک و هاوپەیمانی ئێران وەربگرێت و چارەنوسیان یەکلایی بکاتەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال