ئەمریکا هۆشداری توندی دا سودانی

لە دوای رووخانی رژێمی سووریا ئێستە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی ئێران و میلیشیا و حكوومەتەكانی لەوەوە نزیكن وەك عێراق، ترسیان لێ نیشتووە و پێشبینیی گەیشتنی گۆڕانكارییەكە بەوانیش دەكەن، بەتایبەتی كە 15 رۆژ بۆ دەستبەكاربوونی دۆناڵد تەرمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی ماوە، سەرچاوەیەكی ئاگەدار پەیامێكی ترەمپ بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات.

بەپێی سەرچاوە سیاسییەكە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێگەی نێردراوێكی تایبەتیی ئەمەریكا، پەیامێكی ترەمپی بە سوودانی گەیاندووە كە لە چەند تەوەرێك پێكهاتووە.

روونی كردەوە، دیارترین تەوەرەكانی پەیامەكە ، پێویستە حكوومەتی عێراق كۆنترۆڵی چەكی نایاسایی و لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بكات، چالاكیی میلیشیاكانی نزیك لە ئێران بوەستێنێت، نابێت عێراق دەست لە دۆسییەی سووریا وەربدات و دەبێت پاڵپشتیی حكوومەتی نوێی ئەو وڵاتە بكات.

سەرچاوەیەكی حكوومەتیش ئاماژەی كرد، ئێستە عێراق هەموو هەوڵێك بۆ سەقامگیربوونی ئاسایشی ناوچەكە دەدات و لە میانی سەردانەكەی بۆ ئێران، سوودانی دیدی عێراق لەوبارەوە روون دەكاتەوە، كە بڕیارە لە كۆتای ئەم هەفتە سەردانی تاران و دوای ئەوە سەردانی دۆحەی پایەتەختی قەتەر بكات و باسی پەرەسەندنەكانی دۆخی سووریا بكەن.


 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال