ئەمریکا بە نیازە لە بنکەی ئەتۆمی ئێران بدات

ماڵپەڕی ئەكسسیۆسی سەربازی بڵاوی كردووەتەوە كە پێشنیار بۆ بایدن كراوە بەر لە 20ی ئەم مانگە لە ئێران بدات ئەگەر بینرا وڵاتەكە بە ئاڕاستەی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆم هەنگاوی نا. 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم دووی كانوونی دووەمی 2025، ماڵپەڕی ئەكسسیۆسی سەربازی لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردووەتەوە كە جاك سولەیڤان راوێژكاری نەتەوەیی ئاسایشی ئەمەریكا پێشنیاری بە بایدن داوە بەر لە 20ی ئەم مانگە هێرش بكاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران ئەگەر بینرا ئێران ویستی رژدی هەیە بۆ بە خاوەنداریەتیی كردنی چەكی ئەتۆمی. 

ئەم هەواڵەی ئەكسسیۆس دوای ئەوە دێت، ماڵپەڕی forregin Affairsی ئەمەریكی وتارێكی جێگری پێشووی نێردەی ئەمەریكا لە ئێران بڵاو كردبووەوە و لە وتارەكەیدا هاتبوو،  واشنتن ناچار دەبێت هێرشەكەی بۆ ئێران پێش بخات و زووتر لە وادەی خۆی هێرش بكاتە سەری، ئەگەر دانوستانەكانی لەگەڵ تاران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی شكستیان هێنا

أحدث أقدم

نموذج الاتصال