مەسرور بارزانی گەیشتە تورکیا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان,  بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

لە دیدارەکاندا ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ دەکرێت.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال