هەفتەی داهاتوو هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێ

هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی ئەو هاوکارییە بکرێت، ئەو پێشمەرگانەی خاوەنی هەژماری بانکین، دەتوانن هاوکارییەکە لەڕێگەی 'هەژماری من'ەوە وەربگرن.

هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی و لۆجیستیی مانگانە هاوکاری دارایی بە سەرووی 50 هەزار پێشمەرگە دەدات کە زیاتر لە 20 هەزار پێشمەرگە لە ڕێگەی 'هەژماری من' هاوکارییەکە وەردەگرن، تاوەکو 01-01-2026 پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند "هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی مانگی 12ـی ساڵی 2024 بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکرێت."

بڕی هاوکارییەکە بۆ هەر پێشمەرگەیەک لە نێوان 289 هەزار بۆ 310 هەزار دینار دەبێت، زیاتر لە 25 هەزار پێشمەرگە لەڕێگەی هەژمارەکانییانەوە هاوکارییەکە وەردەگرن

أحدث أقدم

نموذج الاتصال