ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕانکاری و دابەشکاری نوێ دایە
ئەمریکا لە تەواوی ناوچەکەدا هێزی دوو هێندە زیاد کردووە و کەشتی و فڕۆکەی جەنگی زیاد کردووە ژمارەی سەربازەکانی زیاد کردووە.
بارودۆخی سوریا و لەناوچوونی ڕژێمی ئەسەد کاریگەری و مەترسی لەسەر عێراقیش دروستکردووە.
ئەمریکا چەندین جارە هۆشداری توندی بە حکومەتی عێراقیش داوە کە پێویستە میلیشیاکان هەڵوەشێنێتەوە و دەبێت چەک دانێن ئەگەر نا بە هێز هەڵیدەوەشێننەوە.
لەگەڵ دەست بەکاربوونی ئیدارەی نوێ ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ترەمپ عێراق دوور نیە گۆڕانکاری سیاسی بەسەردا بێت