12 کۆنگرێسمانی ئەمەریکی داوا دەکەن ژمارەیەک گرووپی چەکداری عێراقی بخرێنە لیستی تیرۆرەوە.
جۆی ویڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی لەسەر پارتی کۆمارییەکان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس باسی لەوە کردووە، بەخۆشحاڵییەوە ڕەشنووسێکیان بە ئیمزای 12 کۆنگرێسمان پێشکەشی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کردووە، بۆ ئەوەی ژمارەیەک گرووپی چەکداری عێراقی وەک تیرۆریست بناسێنن.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی جۆی ویڵسن، ئەو گرووپانەی کە ئەمان داوایان کردووە بخرێنە لیستی تیرۆرەوە، بریتین لە: ڕێکخراوی بەدر، حزبوڵلای عێراقی، بزووتنەوەی نوجەبا، کەتیبەکانی جوندولئیمام، کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا، گرووپی جیهاد و سەرایای خۆراسانی.