بڕیارە نوێیەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا


 لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بڕیارە نوێیەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا:

1️⃣ بەستنی ماسک بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە داخراوەکان، دەبێتە ناچاری.
2️⃣ ھەموو فەرمانبەرانی حکومەت بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە لەماوەی دوو مانگدا ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
3️⃣ ھەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت.
4️⃣ مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان، هه‌روه‌ها ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، دەبێت تاوەکو 1-12-2021 ڤاکسینیان وەربگرێت.
5️⃣ پرسەدانان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
6️⃣ پێویستە مامۆستایانی ئایینی ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و رێنمایی تەندروستی.
7️⃣ دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 31-10-2021 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
8️⃣ لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.

9️⃣ پێویستە پۆلیسی ھاتووچۆ رێکارەکانی تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینەکان جێبەجێ بکەن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال