روونکردنەوە لەسەر دەنگۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانەی هەولێر دەدرێت


 بەرگریی شارستانیی هەولێر روونکردنەوە لەسەر دەنگۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانەی هەولێر دەدات و هەواڵەکە به‌ ناڕاست له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

ئەمشەو پێنجشەممە 30/12/2021، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە دا کە گوایە ئاگر لە یانەیەکی شەوانە لە شاری هەولێر کەوتۆتەوە و لە ئەنجامدا 7 کچ و 4 کوڕ برینداربوونە، تێیدا تەواوی هەواڵەکە ڕەت دەکاتەوە.

لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە: "هاووڵاتییانی خۆشەویست لە سۆشیال میدیا هەواڵێک بڵاوبۆتەوە گوایە هوتێلێک ئاگری گرتووە و 7 کەس بریندارن لەگەڵ هەندێک وێنە، تا ئێستا هیچ کەسێک پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووە و هیچ تیمێکمان دەرنەچوون و لە شوێنی خۆیانن."

هەروەها بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و دروستکراوە".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال