ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران پشتڕاست کردەوە


 ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران پشتڕاست کردەوە


 

موساد ، لە پێگەی تویتەری فەرمیدا خۆیدا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکە ئەتۆمیی و مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان پشتڕاست دەکاتەوە ، کە سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە کردبوویە سەر ئێران .


لە تویتەکەی " موساد " دا هاتووە سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەم 16/1/2022 لە ڕێگەی 10 درۆن و فرۆکەیەکی F35 هێرشمان کردەوە سەر رۆژئاوای ئێران .

لە بەشێکی تویتەکەدا ئاماژە بەوەدەکات ، سیستمی پەدافەندی ئێران توانای ئەوەی نەبوو شوێنی هاتنە ژوورەوەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەستنیشان بکات .

لە کۆتایی تویتەکەدا دەنووسێت ، ئێمە توانیمان 50 سەکۆی مووشەکی و بنکەی ئەتۆمی ژێر زەوی ئێران بکەینە ئامانجی مووشەکی و بۆمباکانی خۆمان .


ئەوە لە کاتێکدایە ، ڕاگەیاندنەکانی ئێران ، بە چەندین هەواڵی جۆڕاوجۆر ڕاستی رووداوەکان لە خەڵکی ناوخۆ دەشارنەوەو ، جیاوازی هەواڵەکانی ناوخۆی ئێران شپرزەیی و ناروونی تەواوی پێوە دیارە .

أحدث أقدم

نموذج الاتصال