ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عیراق: هۆشیار زێباری بەهێزترین پاڵێوراوە


 سیروان سیرینی ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بە هەموو پێوەرێك پۆستی سەرۆك كۆمار مافی پارتی دیموكراتی كوردستانە و هۆشیار زێباری بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

سیروان سیرینی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، پاش ئەوەی بۆ ماوەی 3 رۆژ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە كرایەوە، 26 كەس خۆیان بەربژێر كرد بۆ ئەو پۆستە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لە ئێستاشدا هۆشیار زێباری بەهێزترین پاڵێوراو بۆ بوونی بە سەرۆككۆمار و بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان.
ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عیراق لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، بەربژێرەكان دەتوانن بەوپەڕی ئازادی و دیموكراتی متمانەی ئەندامانی پەرلەمان بەدەست بهێنن بۆ سەركەوتنیان، بێگومان پۆستی سەرۆككۆماریش بە هەموو پێوەرێك مافی پارتییە.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال