زکری موسا:ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی


 

لەسەر بابەتی سەرۆککۆمار ئەو هەموو خۆتەنگاوکردنەی یەکێتی جێگەی پرسیار و جێگەی سەرسووڕمانە.

نیگا ڕاستەکە ئەمەیە:

 کەسێکی کورد ببێتە سەرۆککۆمار و پاسەوانی دەستوور و مافەکانی گەلی کوردستان بێت و نوێنەرێکی شاییستەی گەلی کوردستان بێت.

ئیدی ئەو هەموو ترس لە شکست و ڕۆحیەتی ئیسقانشکاندن و کێبڕکێ و شەڕی ئیعلامی و بەرپابوونی قیامەتی بۆ چیە؟

ئەمە بۆ پارتیش دەبێ هەر وا بێ. دەبێ بابەتەکە بە سادە و ئاسایی وەربگیرێت. ئەمە پڕۆسەیەکی سروشتی و دیموکراتیانەیە با لەسەر ڕێڕەوی خۆی بڕوات. کێ بردیەوە ئەوە بەرپرسیارێتیی زیاتری دەکەوێتە سەر شان.

دواجاریش هەموومان لەیەک وڵاتدا دەژیین و ئەندامی یەک نەتەوەین و لە مێژوو و برین و سەختی و ئازار و شانازی و سەرکەوتندا هاوبەشین.


زکری موسا

أحدث أقدم

نموذج الاتصال