دەستکەوت و شانازی سەرکەوتنی کۆبانی بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی
کـــــۆبانـــــــێ... ئەو شارەی تینووی چوونی ھێزی پێشمەرگەبوو بۆ خۆی تاکو دوژمنان دەستیان پێنەگات و داگیری نەکەن ، ئەو ڕۆژانەی بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی و بەبریاری رابەری کوردان پێشمەرگە بەناو خاکی وڵاتێکی تردا ھێزی پێشمەرگەی پەراندەوەو ناردی بۆ پارستن و ئازادکردنی شاری کۆبانێ کە زۆربەی داگیرکرابوو ، ئەوەبوو رێگە گیرا لە داگیرکردنی تەواوی کۆبانێ و ھەنگاوی پاککردنەوە لە تیرۆرستانی داعش دەستیپێکرد ، ھێزی پێشمەرگە بە گیانفیدایی و بوێری و بە قارەمانیەتی خۆیی توانی لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی ئازادی بکات ، لەوێش پێشمەرگە بۆ جیھانی سەلماندەوە کە پارێزەری خاک و گەلی کوردستان و ئومێدی بەخشینەوەی متمانەن بە ھەموو کوردستانیەک لە سەرانسەری جیھاندا بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی ، بەڵێ کۆبانێ و خەڵکی کۆبانێی بە قوربانیدان و ھەڵوێست و بەرگریکردنی خۆی پاراست و بە سەربەرزی ھێشتیەوە ، لەوێش نەیار و دوژمنانی کورد و کوردستان و تیرۆرستانی داعش تێک شکێنران و چەمانەوە، ئازایەتیی و خاکپارێزی پێشمەرگە بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بۆ جارێکی تر چووە دیرۆکی کورد و کوردستانیانەوە، لەوێش ھەم دیسان پێشمەرگە خوێنی بەخشییەوە بە نیشتمان و قوربانی دایەوە ...
سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدان